به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕه‌زا ڕه‌حمانی له په‌ڕاوێزی دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازه‌رگانی عێراق ئاماژه‌ی دا که حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ردانی عێراق ده‌کات و وتی: تاکوو دوو ساڵی دیکه ده‌بێت ئاستی بازه‌رگانی نێوان عێراق و ئێران به ۲۰ ملیار دۆلار بگات.
ئه‌و زیادی کرد: گفتوگۆی زۆر باش له کۆبوونه‌وه‌که ئه‌نجام بووه و هه‌ر دوو لایه‌نی ئێرانی و عێراق له دوای په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌کانن. به هۆی ئه‌و سنووره درێژه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌مانه هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندی بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به باڵاترین ئاست بگه‌یه‌نین.
له درێژه‌دا محه‌مه‌د هاشم مه‌جید، وه‌زیری بازه‌رگانی عێراق وتی: له نێوان هه‌ر دوو وڵات هاوبه‌شی دینی و فه‌رهه‌نگی هه‌یه و ده‌بێت ئاستی بازه‌رگانی نێوان عێراق و ئێران به ۲۰ ملیار دۆلار بگات. بڕیار وایه که سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا سه‌ردانی به‌غدا بکات له‌م سه‌ردانه بڕێک ڕێککه‌وتن ئاماده ده‌کرێت و له نێوان هه‌ر دوو وڵات واژۆ دهبیط.
ئه‌و زیادی کرد: ئیران له کاتی هێرشی داعش پشتیوانی له خه‌ڵکی عێراق کرد و ئه‌م سه‌ردانه‌ی منیش بۆ سپاس کردن له پشتیوانییه‌کانی ئێران بووه له خه‌ڵکی عێراق له شه‌ڕی دژ به تیرۆریسته‌کان، هه‌روه‌ها سوورین له سه‌ر په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندی بازه‌رگانی نێوان هه‌ر دوو وڵات.
شایانی باسه که له ئێستادا ئاستی بازه‌رگانی نێوان ئێران و عێراق ۱۳ ملیار دۆلاره که پلان هه‌یه بۆ دوو ساڵی دیکه به ۲۰ ملیار دۆلاری بگات.
Your Comment