به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئابناتۆلی، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتی: ئێمه ده‌مێکه‌یه داوا ده‌که‌ین هاوپه‌یمانان چه‌کمان بۆ بنێرن. ئه‌مه‌شمان به فه‌رمی به‌وان ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ی که ته‌نانه‌ت چه‌کی سووکیشان به ئێمه نه‌داوه، دوای کڕینی ئێس ۴۰۰ دڵگران بوون.
چاوش ئۆغڵو وتی: ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌ندامی ناتۆین و پێویست به یه‌کێتی زیاتری ئێمه هه‌یه، که‌واته ده‌بێت ئه‌و چه‌که‌ی داوای ده‌که‌ین پێمان بفرۆشن و ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره ناکه‌ن، که‌واته نابێت سه‌باره‌ت به کڕینی چه‌ک له وڵاتانی دیکه و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئه‌ندام نه‌بوو له ناتۆ ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن.
Your Comment