به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، تام یودوال، سیناتۆری دیموکڕاتی له نیۆمیکزیکۆ و ڕیچارد جی دوربین له یهیالهتی ئێلینۆی ئه‌مریکا دوایان کرد تاکوو به په‌له بڕیار بۆ قه‌ده‌غه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ بکرێت ڕێگه له ترامپ بگیردرێت شه‌ڕ به ئێران بفرۆشێت.
ئه‌وان له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆیان ئاماژه‌یان داوه: ۱۶ ساڵ دوای هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق ئێمه جارێکی دیکه به هان دانی ده‌وڵه‌تی ترامپ به‌ره‌و شه‌ڕێکی دیکه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌ڕۆین. سیاسه‌تی ترامپ له دژی ئیران ئێمه به‌ره‌و شه‌ڕێکی دیکه ده‌بات، ناکرێت هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو دووباره بکرێته‌وه و کۆنگرێس ده‌بێت به‌ری پێبگرێت.
له درێژه‌دا هاتووه: ده‌وڵه‌تی ترامپیش وه‌ک ده‌وڵه‌تی بوش له دوای ئه‌وه‌یه شه‌ڕێک له دژی ئێران هه‌ڵبگرسێنێت و کۆنفڕانسی وهرشۆشیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێوه برد. په‌مپه‌ئۆ ئاماژه‌ی داوه ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بێ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران مومکین نییه.
ئه‌م دوو کۆنگرێسمانه ئه‌مریکاییه زیادیان کرد: له هیچ کوێه‌ک به قه‌د کۆبوونه‌وه‌ی وه‌رشۆ کز بوون و گۆشه‌گیری ئه‌مریکا به‌رچا نه‌که‌وت، له‌م کۆبوونه‌وه زۆربه‌ی وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهان ئاماده‌ی به‌شداری کردنی نه‌بوون، ده‌وڵه‌تی ترامپ به سیاسته نابه‌جێ و تاک لایه‌نه‌کانی زه‌ربێکی زۆر گه‌وره‌ی له بایه‌خی ئه‌مریکا له سه‌رتانسه‌ری جیهان داوه که کۆنگرێسی ئه‌مریکا ده‌بێت هه‌رچی زووتره به‌ر به‌م کاره بگرێت و به واژۆ کرندی پڕۆژه یاسایه‌ک ترامپ ناچار بکات بێ مۆڵه‌تی کۆنگرێس نه‌توانێت هیچ جۆره شه‌ڕێکی دیکه له ناوچه‌که ساز بکات.
شایانی باسه که ئه‌م دوو سیناتۆره ساڵی ۲۰۱۸ش گه‌ڵاڵه‌ی به‌ر گرتن به شه‌ڕێکی ناپێویست له‌گه‌ڵ ئێرانیان خسته به‌رده‌ست به‌ڵام به هۆی به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا، ئه‌م پڕۆژه‌یه تاکوو ئه‌م دواییه‌ی بێ ده‌نگ مایه‌وه.
Your Comment