به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار کیومه‌رس شێخی، فه‌رمانده‌ی سنووره‌وانی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند: له درێژه‌ی کۆنترۆڵ کردنی سنووره‌کان، سنووره‌وانه‌کانی ئێران له میانه‌ی چه‌ند ئۆپراسیۆنێک ۶ هه‌زار و ۹۱۰ پاکه‌ت جگه‌ره، ۲۲۰ هه‌زار که‌ل و په‌لی میکیاج و ۶ هه‌زار و ۴۷۷ دانه بلۆزی قاچاخ گیراوه.
ئه‌و زیادی کرد: ۹۸ هه‌زار و ۷۵۶ لیتر سووته‌مه‌نیش له بازگه‌کان دۆزراوه‌ته‌وه که هه‌وڵ ده‌درا به قاچاخ ئاودیوی سنوور بکرێت و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
فه‌رمانده‌ی سنووره‌وانی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند بایه‌خی هه‌موو ئه‌و که‌ل و په‌لانه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه زیاتر له ۳۰ ملیار ڕیاڵه.
سه‌ردار شێخی وتی: سنووره‌وانی کوردستان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی قاچاخ به‌رده‌وام چاودێڕی ۲۲۷ کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق ده‌کات.
Your Comment