به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، حاکم زاملی له به‌ره‌ی سه‌درییه‌کان وتی: ئێسته هێزه‌کانی ئه‌مریکا له بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و حه‌بانییه جێگیر بوون و ده‌یانه‌وێت دوو بنکه‌ی سه‌ربازی دیکه‌ش له‌م وڵاته ساز بکه‌ن. ئه‌م ناوچانه هه‌ستیارن و داعش‌یش تێیاندا له چالاکییه. هه‌روه‌ها سنووره‌کانی سووریا و عێراق ئه‌منیه‌تی ته‌واوی تێدا جێگیر نه‌بووه و پێویستی به ئه‌منیه‌تی زیاتر هه‌یه، ئاماده بوونی ئه‌مریکاییه‌کان له‌م ناوچه‌یه ده‌بێته هۆی نیگه‌رنای خه‌ڵک له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشییه‌کان به سیمایه‌کی دیکه.
ئه‌و زیادی کرد: ئاماده بوونی ئه‌مریکا له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌منیه‌تی ئه‌مریکا و ئیسڕائیله و ئه‌مه‌ش ناوچه‌که‌ی نیگه‌ران کردووه. هێزه‌کانی ئه‌مریکا ئامانجی تیابه‌تیان هه‌یه بۆیه له‌م ناوچه بیاوانییه که هیچ سامانێکی تێدا نییه جێگیر بوون.
شیاوی ئاماژه‌ی که ڕۆژنامەی ئەخباری لوبنان لە ڕاپۆتێکدا ئاماژه‌ی دا که سەرەڕای پێداگیری بەغدا سه‌باره‌ت به نەبوونی هیچ بنکەیێکی سەربازیی بیانی لە خاکی عێراق، سوپای ئەمریکا دوو بنکەی سەربازیی دیکەی لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار نزیک بە سنووری سووریا دامەزراندووە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سوپای ئەمریکا بنکەی یەکەمی لە باکووری ناحیەی رومانە سەر بە شارۆچکه‌ی قائم له ٣٦٠ کیلۆمەتر رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دامەزراندووە و بنکەی دووەمی لە رۆژھەڵاتی شاری روتهبە له رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دامەزراندووە.
سەرچاوە ئاگادارەکانی ئەخبار ڕایانگه‌یاندووه که ئامانجی دامەزراندنی دوو بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا کونترۆڵ کردنی ڕێگای نێوان پایته‌ختی عێراق و پایته‌خته‌کانی سووریا و ئەردۆنە، ئه‌مه‌ش به مەبەستی ئاسانکاری کردن لە چاودێریی به‌ره‌ی خۆڕاگری (تاران- بەغدا- دیمەشق- بەیرووت) و کونترۆڵی بیرە گازەکانی ناوچەکە ئه‌نجام ده‌بێت.
Your Comment