بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا وتی: بڕیارێکی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ پێشگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا لە ئارادایە بۆ ئەوەی لە ائستی جیهانیدا پەڕي بەو باوەڕە بدەن کە دۆخی سووریا ناسەقامگیرە و ناتوانێ بگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی جارانی.
وتیشی: ئەو پیلانە پاش شکستی تەواو باڵەکانی گوشاری ڕاستەوخۆ و لەوان بەکارهێنانی داعش و بەرەی نوسرە و تیرۆریستانی دیکە بە پارەی وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارس و هەروەها پاش پیلانە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدرێت.
جێگری ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە درێژەدا ڕایگەیاند: دەیان هەزار کەس لە ئاوارەکانی سووریا گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان و ژیانی ئاساییان دەست پێکردووە. ئەی چۆنە هەندێک لە لوبنان دژی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووری بۆ وڵاتەکەیانن؟
شێخ نەعیم قاسم ڕاشیگەیاند: ئەمریکا بە کارەکانی خۆی لە بواری ئاوارەکان و داپەڕەکانی دیکەی خوازیاری وێرانیی لوبنان و لاوازمانەوەیەتی، بۆ ئەوەی نەتوانێ لە سەر پای خۆی ڕاوەستێت، بەڵام لەبنانییەکان بڕیاریان داوە کە لە پێناوە چەسپاندنی ئازادی و سەقامگیری هەنگاو بنێن.
Your Comment