بوئینگ بۆ سووپای ئەمریکا ٤ ڕۆباتی زەبەلاحی ژێر دەریایی به‌رهه‌م دێنێت

هێزی دەرەیایی سوپاس ئەمریکا بە واژۆ کردنی عەقدێکی ٤۳ ملیۆن دۆلاری، داوای لە کۆمپانیای بوئینگ کردووە ٤ ڕۆباتی زەبەلاحی ژێر دەریایی به‌رهه‌م بێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نیو ئەتڵەس، ئەم ڕۆباتە کە بێ هیچ کەس ئیش دەکات لە ژێر ناوی ئۆرکا بەرهەم دێت، یەکێک لەم ڕۆباتانە ۱٥.٥ مەتر درێژە بە ڕواڵەت لە ژێر دەریاییە کۆنەکان دەچێت

لە سەر ئەم ڕۆباتە سیستمی ئۆتماتی ڕێبردن چێ دەکرێت و دوای هەر جار سووتەمەنی لێدان دەتوانن ۱۲ هەزار کیۆمەتر بڕۆن.

ئەم ڕۆباتە ژێردەریایانە زۆر زەبەلاح و گەورەیە دەتوانێت بە دوو جۆری دیزڵی و ئەلەکترۆنیکی کار بکات. هەم کارامەیی سەربازی زیرەکانەی هەیە هەم دەتوانێت لە شەری ئیلکترۆنیکی بەشداری بکات

ئەم ڕۆباتانە بە شێوازی پارچە پارچە ساز کراون و بە ئاسانی لە یەکتر جیا دەبنەوە و دەکرێت با ئاسانی نوێژەن بکرێنەوە.

News Code 25141

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =