سەرهەنگ مەیسەم گەوهەری لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: پۆلیسی ئینتزامی شارستانی قوروە توانی چوار پارچە ئەنتیکە بدۆزێتەوە کە دۆسیەیان ڕادەستی میراتی فەرهەنگی ئەو شارستانە کرا.
ناوبراو زیادی کرد: بە هاوئاهەنگی و ڕاپۆرتەکان لە لایەن میراتی فەرهەنگییەوە دەرکەوت ئەو ئامێرانە خاوەن مێژینەی هەزار و پێنسەد ساڵ پێش زایینن و لە باری بڕەوە زۆر بەبایەخن.
فەرماندەی ئینتزامی شارستانی قوروە وتیشی: ئەنتیکە دۆزراوەکان بریتین لە دەفرێکی گڵێنە و سێ گۆی بەردی و لە ئەم پێوەندیەشدا یەک کەس دەستگیر کراوە.
Your Comment