AP ١٣٩٧ ڕێبەندان ٢٨ ١٣:٠٤

هەوڵی ئەمریکا بۆ سازکردنی گرووپێکی چەکداری نوێ لە عێراق

هەوڵی ئەمریکا بۆ سازکردنی گرووپێکی چەکداری نوێ لە عێراق

پارلمانتارێکی عێراقی ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەوڵ دەدات لە ڕۆژئاوای عێراق لەناو شێخ و هۆزە عەرەبەکان گرووپێکی چەکداری ساز بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومریە نیوز، ئەندامێکی لێژنەی ئەمنی و سەربازی پارلمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا هەوڵ دەدات لە ڕۆژئاوای عێراق لەناو شێخ و هۆزە عەرەبەکان گرووپێکی چەکداری ساز بکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمریکا هاوکات لەگەڵ ئەم کارە لە دوای ئەویە بنکەی سەربازی لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای عێراق ساز بکات.

ئەو زیادی کرد: ئەمریکا یارمەتی ماڵی بە بڕێک لە سەرۆکەکانی هۆزە عێاقییەکان لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای عێراق داوە تاکوو گرووپێکی سەربازی سەر بە خۆیان پێکبێنن وبنکەی سەربازی نوێ بۆ خۆی لەم پارێزگایانە بکاتەوە.

ئەم سەرچاوە ئاماژەی دا: هەروەها باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەرتیلی بە بڕێک نوێنەری عێراقی داوە تاکوو گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی فدراڵ بەو مەبەستەی دەوڵەتی عێراق ئەم گرووپە سەربازییە بخاتە بازنەی گرووپە سەربازییەکانی عێراق لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە.

News ID 25064

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha