به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دیمانیه‌کی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی مێهر باسی له چه‌ندین بابه‌تی ڕۆژه‌ڤی ئێستای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ناوچه‌که و جیهان کرد.
قاسمی له به‌شێکی ئه‌م دیمانه‌یه‌دا له وڵامی پرسیاری هه‌واڵنێری مێهر که ده‌پرسێت '' هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌ورووپایی هێشتا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێران به بیانووی جۆراجۆری وه‌ک مووشه‌کی و پرسه‌کانی ناوچه‌که بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه، چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی تاران له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه،وتی: به‌داخه‌وه هه‌ندێ لۆبی له ئه‌ورووپا چالاکن که هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێران له سه‌ربه‌خۆیی به‌رگری دوورکه‌وێته‌وه؛ هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه هه‌رگیز ڕوونادات.
وتیشی: به‌داخه‌وه هه‌ندێ لۆبی له ئه‌ورووپا هه‌یه که ناتوانن ئێرانی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ قبووڵ بکه‌ن و ده‌یانه‌وێت له چوارچێوه‌ی پرسه مووشه‌کی و بهرگرانهکاندا گوشار بخه‌نه سه‌ر ئێران تاکوو له ده‌سه‌ڵات و هێزی ئێران که‌م بکه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز نایێته دی.
باسی له‌وه‌ش کردووه که ئه‌گه‌ر نیگه‌رانی ئه‌ورووپاییه‌کان له پێشبڕکێ سه‌ربازی له ناوچه‌که جیدیه، ده‌بێ وردبینانه تر ئاوڕ له‌و وڵاتانه بده‌نه‌وه که بودجه‌ی به‌رگری زۆریان له‌به‌رچاو گرتووه، بده‌نه‌وه. بودجه‌ی سه‌ربازی ئێران له ناوچه‌که، یه‌کێکه له که‌مترین بودجه به‌رگری و سه‌ربازییه‌کان.
جه‌ختیشی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا بیه‌وێت گرانترین و پێشکه‌وتووترین جیهازاتی سه‌ربزی و زهرڕادخانهکان بۆ هه‌ندێ وڵاتی ناوچه‌که بنێرێت و ڕه‌خنه له توانایی به‌رگری خۆجێیی ئێران بگرێت، ده‌بێ وه‌بیریان بهێنینه‌وه که دیکتاتۆرێکی وه‌ک سه‌دام حسێن به چه‌کی وڵاتانی ئه‌ورووپایی هه‌شت ساڵ هێرشی سه‌ربازی کرده سه‌ر ئێران.
ئه‌وه‌شی دووپات کرده‌وه که توانایی سه‌ربازی ئێران ته‌واو بهرگرانهیه و هیچ کامی هێرشبه‌رانه نییه و ته‌نیا بۆ به‌رگری له وڵاتی خۆمانه.
Your Comment