به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌ڕه‌نسا، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به هه‌واڵنێران وتی: ئێمه هه‌واڵی گرنگمان سه‌باره‌ت به سووریا و سه‌رکه‌وتنه‌کانمان له ڕیشه کێش کردنی خه‌لافه‌ته‌که‌ی داعش هه‌یه که ۲۴ کاتژمێری دیکه ڕایده‌گه‌نین.
له مانگی سێپتامبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه، هێزه‌کانی ئه‌مریکا به هاوکاری هێزه کوردییه‌کان له دواین ناوچه‌ی ژێر کۆنترۆڵی داعش له سووریا نزیک بوونه‌ته‌وه و له ئێستادا ژماره‌یه‌ک داعشی که‌م له‌م ناوچه‌یه ماون.
ئه‌م لێدوانانه له حاڵێکدا له لایه‌ن ترامپه‌وه باسی ده‌کرێت که ئه‌و له مانگی دیسامبه‌ری ڕابردوو له ناکاو بڕیاری دا که هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا بکشێنێته‌وه.
ئه‌م بڕیاره بووه هۆی سه‌رسووڕمانی هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه جیمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ستی له کار کێشایه‌وه.
Your Comment