کشانەوە لە بەرجام یەکێکە لە بژاردەکانی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ئەورووپا دەبێت پێبەند بێت بە بەڵێنەکانی، ئەگەر بەڵێنەکانی ئەرووپا مەرجدار بکرێت، ئێران دەتوانێت لە بەرجام بکشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سیستمی بازەرگانی ئەورووپا تایبەت بە ئێران نیشانی دا کە ئەورووپا دەیەوێت گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران دەور بداتەوە. ئەم سیستمە لە حاڵی پەرەسەندنە و بڕیار وایە وڵاتانی نائەورووپایش تەڤڵی بن.

ئەو وتیشی: ئەورووپا دەبێت پێبەند بێت بە بەڵێنەکانی، ئەگەر بەڵێنەکانی ئەرووپا مەرجدار بکرێت، ئێران دەتوانێت لە بەرجام بکشێتەوە. ئێران بە پێی ۱۳ ڕاپۆرتی ئاژانسی ناڤۆکی ئێران پێبەند بووە بە بەرجام، کەواتە باشتر وایە ئەورووپا لە دوای مەرج دانان نەبێت و بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات، بە تایبەت لە کڕینی نەوتی ئێران و گەڕانەوەی پارەکەی.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سەبارەت بە تەڤڵ بوونی ئێران بە سیتسمی ماڵی (FATF) و کۆنوانسیۆنی دژایەتی دابین کردنی پارە بۆ تیرۆریستەکان، بۆ ئێمە تەنیا لێدوانی ئەنجومەنی ئاسایش و گرنگی بە لێدوانی ڕژیمی زایۆنی نادەین کە ئەم ڕژیمە پیسە پشتیوانی تیرۆریستەکانە چ لە ئاستی ناوچەکە، چ جیهان.

ئەو ئاماژەی دا کە کۆبوونەوەی داهاتووی سووچی سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا و قەیرانی ئەدلەب و هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر سووریا دەبێت و وتی:ٚ ئێمە لامان وایە کە تەنیا ڕێگەچارەی قەیرانی سووریا دانوستانە و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە. ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە سووریا ناکۆک نین و ئەگەر ئەنقەرەش داوا بکات ئێران لە نێوان تورکیا و سووریا نێوەندگیری دەکات.

زەریف زیادی کرد: کشانەوەی ئەمریکا یارمەتی سەقاگیری سووریا دەدات و دەبێت سوپای سووریاش لە سنوورەکانی تورکیا جێگیر بێت دووبارە ڕێککەوتنی ئەدەنە بووژێتەوە کە ئەمنیەتی هەر دوو لا دابین دەکات.

News Code 24875

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =