هەموو بژاردەکان بەرانبەر به‌ هه‌ڵسوکه‌وته‌ نەشیاوه‌کانی ئەمریکا لە بەردەستە

فادی شمری جەختی کرد کە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی ئێران بۆ هەڵسەنگاندنی دۆزی عێراقییەکانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-موحەمەد فاتمی زادە: ترامپ ڕۆژی یەکشەممە لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی سی بی ئێس، بە وتنی ئەوەی کە نایەوێت هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنێتەوە، وتی: ئێمە بۆ کردنەوەی بنکەیەک لە عێراق تێچووی زۆرمان داوە. دەمانەوێت بیپارێزین. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەی کە دەمانەوێت ئەو بنکە بپارێزێن ئەوەیە کە دەمانەوێت تۆزێک چاوەدێریی ئێران بکەین، چونکوو ئێران کێشەیەکی ڕاستەقینەیە.

ئەو قسانەی ترامپ لە گەڵ کاردانەوەی نەرێنی بەرپرسانی عێراقی بەرەوڕوو بووەوە. لە هەمان پێوەندیدا هەواڵنێری مێهر بۆ لێکدانەوەی زیاتری ئەو پرسە لە گەڵ فادی شمری ئەندامی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق گفتوگعی کردووە کە شرۆڤەکەی لە خوارەوە هاتووە.

بە ڕای ئێوە ئامانجی ئەمریکییەکان لە بەردەوام بوونی مانەوەیان لە عێراق چییە و ئایا واشنتۆن بە دوای بەربەرەکانێی هەرچی زیاتر لە گەڵ بەرخۆدانە؟

ڕاستی ئەوەیە کە ئامانجی ئەمریکییەکان بۆ مانەوەیان لە عێراق و ناوچەکە، زاڵ بوون و پتەو کردنی شوێن پێ و دزەیان لە ئەو وڵاتانە بۆ بەڕێوە بردنی سیاسەتە ئیستعمارییەکانی خۆیەتی تا بەم شێوەیە بتوانێت بە سەر ناوچە و بڕیارە سیاسییەکان و دژایەتیی بڕێک لە وڵاتەکانی پێکەوە زاڵ بێت؛ لەم ڕێگایەوە سامانی تەواوی ناوچەکە دەخاتە ئیختیاری خۆی.

ئەمیریکییەکان بە گەمژەیی و بە دوور لە یاسای دیپلۆماتیک ڕایانگەیاند کە بە دوای گەمارۆدانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و تۆمەتگەلێکیان بە دوور لە ڕێسای دیپلۆماتیک دایە پاڵی ئێران. ئەمە لە حاڵێکدایە کە خۆی هەر ئەو کارانە ئەنجام دەدات.

بە پێی لێکدانەوەی من ئەو ئارەزوو و ئامانجانە ناگەنە ئاکام و عێراق لە ئاستی دەوڵەت و کەسایەتییەکان ئاگاداری ئامانجە ڕاستەقینەکانی ئەمریکییەکانە.

ئێمە بە دوای لێکدانەوەی نزیک بە ٢٠ خاڵی ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکییەکان لە عێراق لە ڕێگای ئامادە بوونی هێزەکان و بڕێک ڕاوێژکارانین و دەوڵەتی عێراقیش لە ئەو کارە پاڵپشتی دەکات.

هەوڵە هەواڵگرییەکانیش بۆ ناسینەوەی ئەو هێزانە پەرەی سەندووە و لە بڕێک لە ئەو بنکانە کە ئەمریکییەکان کەڵکی لێ وەردەگرن لە ئارادایە. ئەو هێزانە لە سووریا و بڕێک وڵاتە دراوسێیەکان گەڕاونەتەوە و دەگەڕێنەوە بۆ ناوچە و بنکە سەرەتاییەکانی خۆیان.

ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە ئامانج لە پاراستنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، چاوەدێری واشنتۆن بە سەر ئێرانە. شرۆڤەی ئێوە لە ئەو قسەیەی ترامپە چییە؟

قسەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کەسێک سەیر نەبوو بەڵکوو بۆ دەوڵەت و بنەکنای دەسەڵاتی سیاسی ئەو وڵاتە تێچووی دەرکرد. ئەمریکا هەمیشە بە دوای دژایەتی دروست کردنە.

پاراستنی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق قبووڵ ناکەین و ئیزنی ئاوەها کارێک نادەین پێیان. گرووپێک لە کەس و کەسایەتییەکانی ناو پەرلەمان و دەوڵەت خەریکی لێکدانەوەی ئەو هەڵوێستەی ترامپن تا بڕیاری شیاو لە ئەو بارەوە بدەن. عێراق و ئەمریکا ڕیککەوتننامەیەکی ئەمنیەتیان هەیە کە هەمووان ئەبێ ڕێزی لێ بگرن.

لە ئەم حاڵەدا ئەمریکییەکان ناتوانن لە بەرانبەر خەڵکی عێراق چەندین بزاردەی سیاسی و سەربازی یا خەڵکی بەکار بهێنن؛ بە تایبەتی ئەوەی کە ئەو بژاردانەوە پێوەندی بە هێزی بەرخۆدانەوە هەبێت.

ئەو هەڵوێستەی ئەمریکییەکانیش بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی عێراقییەکانە و کردەوەیی ناکرێتەوە. ئەگەر ئەمریکییەکان بیناەوێت ئەو پرس و لێدوانانە کردەوەیی بکەنەوە تەوای بژاردەکانی عێراق لەوانە فەرمی و خەڵکی یان خود بژاردەکانی تر لە بەر دەست دایە.

ئەمریکییەکان هێرش دژی خۆیان لە سەردەمی داگیر کاری عێراقیان لە بیر نەکردووە کە بووە هۆی کردنەوەیان لە عێراق. ئەوان بۆ ئاوەها هێرشگەلێک ئامادە نین و دەوڵەت و بیر گشتییەکانی ئەمریکا، نیسبەت بە کارەکانی دۆناڵ ترامپ ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

بڕێک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق خوازیاری پەسەند کردنی یاسایەک بە مەبەستی کردنە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی ئەو وڵاتە بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ قسە و بڕیارەکانی ترامپ بوون. تا چ ئاستێک عێراقییەکان توانی سەربازی و سیاسیان هەیە بۆ کردنە دەرەوەی ئەمریکییەکان لە ئەو وڵاتە؟

جووڵەیەک لە ئاستی پەرلەمانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڵسوکەوتە دوژمن کارانەکانی ترامپ لە بەرانبەر عێراق و ناوچە لە ئارادایە. عێراق قبووڵی ناکات بنکەیەک بێت بۆ کارەکانی وڵاتێک دژی وڵاتانی دراوسێ و چلۆن قبووڵی بکات وڵاتێکی دۆست و هاوبەش وەکوو کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی بکرێتە سەر.

کەواتە لە بەرانبەر هەر جۆرە هەڵەیەکی ئەمریکییەکان هەموو بژاردەکانی ئێمە لە سەر کورسییە. ئەو قسانەش بە هۆی پاشهاتەکانییەوە لە ئاستی قسەدا دەمێننەوە و کردەوەیی ناکرێنەوە.

ئەبێت کارێک ئەنجام بدەین کە بیانوو بدەینە دەستی دۆناڵد ترامپەوە بۆ ئەنجام دانی هەر جۆرە هەڵەیەک. عێراق خوازیاری ناوچەیەکی پاوەجێ و بە دوور لە هەر جۆرە شەرێکە. لە بەر ئەوەی کە لە پیلانی ئەمریکاییەکان شەکەت بووە و بە دوای باشتر بوونی دۆخی ئابووری و ڕێکخستنی پێوەندی نوێیە.

News Code 24820

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =