به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، سێنای ئه‌مریکا له میانه‌ی ده‌نگدانێکی ئاسایی دژی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا و ئه‌فغانستان وه‌ستایه‌وه که ترامپ سووره له سه‌ری.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سێنای ئه‌مریکا به‌یانی سێ شه‌مه به کاتی تاران به ۷۰ ده‌نگی به‌ڵێ له به‌رانبه‌ر ۲۶ ده‌نگی نه‌خێر، پڕۆژه یاسایه‌کیان واژۆ کرد که داوا ده‌کات هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا و ئه‌فغانستان نه‌کشێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م پڕۆژه یاسایه مه‌رج نییه بچێته بواری جێبه‌جێ کردن و ته‌نیا وه‌ک داواکارییه‌ک له سه‌رۆک کۆماری خراوه‌ته به‌رده‌ست.
شایانی باسه که دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا کۆتایی ساڵی ۲۰۱۸ی زاینی ڕایگه‌یاند که ئه‌رکی هێزه‌کانی ئه‌مریکا شه‌ڕی دژ به داعش بووه و ئێسته که داعش تێکشکاوه که سووریا ده‌کشێنه‌وه.
بۆچوونی ئێوە