ئێران بەردەوام پاڵپشتی کوردانی عێراق بووە

پێش‌نوێژی هەینی تاران بە ئاماژە بە داکۆکی ئێران لە جێگرکردنی ئاسایش بۆ جیهان، وتی: ئێران بەردەوام یانەی کوردانی عێراق بووە و ئێمە هیچکات لە دژی کوردانی عێراق شەڕمان نەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام محەمەد حەسەن ئەبووتورابی فەرد پێنج شەمە لە کۆڕبەندی ڕۆڵی ڕۆحانییەت لە چل ساڵ یەکگرتوویی و گەشانەوەی شۆڕشی ئیسلامی لە هۆڵی کۆنفڕانسی ناوەندی گەورەی ئیسلامی رۆژئاوای وڵات لە سنە وتی: گەنجانی کوردستان لە پەنای گەنجانی وڵات و گەلی مەزنی ئێرانیش لە پەنای گەلانی سووریا، لوبنان، عێراق و یەمەن بەهێز و بە دەسەڵاتن و دەتوانن ئاسایشی ناوچە دابین بکەن.

حوجەتولئیسلام ئەبووتورابی فەرد وتیشی: ئەو سەرفەرازییەی کە ئەمڕۆ بۆ ئیسلام مسۆگەر بووە، بەرهەمی یەکگرتوویی و یەکڕیزی و بەرخۆدان لە بەرامبەر ستەم و داگیرکارییە و بێ شک لەم جیهانە یەکگرتووە ئیسلامییەدا جێیەک بۆ زایۆنییەکان نییە و ئەو ڕژیمە داگیرکارە ڕوو لە ناوچوونە.

ناوبراو بیریشی هێنایەوە: خەڵکی کوردستان جوان لە بیریانە کە ئێمە لە شەڕی داسەپاودا هاوڕێ و هاوسەنگەری برایانی کوردی سوننەی عێراقی لە بەرەکانی شەڕی دژی ڕژیمی سەدام خەباتمان دەکرد و لە بۆردومانی حەڵەبچە، هێزەکانی ئێرانی لە پەنای خەڵکی کورد بوون. ئێران هیچکات دژی گەلی عێراق و کوردەکانی ئەو وڵاتە شەڕی نەکردووە، بەڵکوو ئێمە پێکەوە و لە یەک سەنگەردا دژی ستەم و دەستدرێژی شەڕمان کردووە. گومانێک لەوەدا نییە ئەگەر بەرەڤانی پیرۆز خەڵکی دلێری کورد لە سنوورەکاندا بەرەنگاریان نەکردبا و چەند هەزار شەهیدیان پێشکەشی شۆڕش نەدەکرد، ئەم ئاسایشەی ئەمڕۆ دەستەبەر نەدەکرا.

پێش‌نوێژی هەینی تاران بە ئاماژە بەوەی کە زانایان و ڕۆحانییەکانی شیعە و سوننە دەبێ ئاڵاهەڵگری یەکگرتوویی نێوان ئۆمەی ئیسلامی بن، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سەرکردەکانی هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی تووشی هەڵەیەکی گەورە هاتوون و دەست لە دەستی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنین، لە کاتێکدا ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی و هاوپەیمانانی ئێستا هیچ جێگە و پێگەیەکیان لە جیهاندا نییە.

حوجەتولئیسلام ئەبووتورابی فەرد لە درێژەدا سەبارەت بە بۆسەی دوژمانی ئۆمەی ئیسلامی هۆشداری دا و ڕاشیگەیاند: هەڵبەت ئەمڕۆ هێز و جیهازاتی ئێران پاسەوانی لە ئۆمەی ئیسلامی دەکەن و ئێران بەو هێز و دەسەڵاتەی بەرهەمی هێناوە لە بواری ناوخۆیی هەڵگری پەیامی یەکگرتووییە و لە بواری دەرەکیش پەیامی بەرەنگاربوونەوەی بەرژەوەندییە ناشەرعییەکانی ئەمریکا و هاوڕێیانی داگیرکاری هەڵدەدات.

News Code 24720

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =