ئێران هیچ چالاکییەکی بۆ دروست کردنی چەکی ناڤۆکی نییە

بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێران هیچ چالاکییەکی بۆ دروست کردنی چەکی ناڤۆکی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سی بی ئێس نیوز، دەنیل کوتس، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا لە بەردەم لێژنەی هەواڵگری سێنای ئەمریکا سەبارەت بە ئێران لێدوانی دا.

ئەو لەم کۆبوونەوە وتی: تاکوو ئێستەش لێکدانەوەی ئێمە ئەوەیە کە ئێران هیچ چالاکییەکی بۆ دروست کردنی چەکی ناڤۆکی نییە.

دەنیل کوتس زیادی کرد: ئێران تاکوو ئێستەش پێبەند بووە بە بەرجام. درێژە کێشانی جێ بە جێ کردنی بەرجام بووتە هۆی ئەوەی کە ئێران زیاتر لە ساڵێک مەودای هەبێت بۆ دوست کردنی چەک ناڤۆکی، لە حاڵێدا پێشتر تەنیا چەند لەگەڵ ئەم بابەتە مەودای هەبوو.

ئەو هەروەها سەبارەت بە کۆریای باکوور وتی: پێموا نییە کۆریای باکوور بەرنامەی ناڤۆکییەکەی ڕاگرتبێت، چون ئەم وڵاتە بەرنامەی ناڤۆکی بە مانەوەی دەسەڵاتی خۆی دەزانێت.

News Code 24689

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =