پاریس سەرەڕای دژایەتی ئەمریکا په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێت

وەزیری دارایی فەڕەنسا لە گفتوگۆ لەگەڵ مێدیاکانی فەڕەنسا داوای کرد کە ئەورووپا چالاکی ئابووری سەربەخۆ لە ئەمریکای هەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تی وی ئاینفۆ، برۆنۆ لۆمێر، وەزیری دارایی فەڕەنسا جەختی کرد کەبە زوویی و لە میانەی چەند ڕۆژی داهاتوو سیستمی مالی ئێران و ئەورووپا دەکەوێتە کار و ئەورووپا دەبێت لە ڕووی ئابوورییەوە سەربەخۆ لە ئەمریکا بێت.

ئەو ئاماژی دا کە کاری بازەرگانی لەگەڵئێران دەرفەتی باشە بۆ سەربەخۆ بوون لە سیستمی ماڵی ئەمریکا.

برۆنۆ لۆمێر، ڕەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا گرت و داوای کرد کە ئەورووپا لەمبارەوە یەکگرتوو بن چون لە کاتی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بڕێک کات سیاسەتی واشنتۆن لە دژی ئەورووپا هێرشبەرانە بووە.

ئەو وتی:  ئێمە بە ساز کردنی سیستمێکی سەربەخۆی ماڵی دەبێت بتوانین لەگەڵ ئێران بازەرگانی بکەین، ئەگەرچی ئەمریکاش ناڕازی بێت.

شایانی باسە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، ئەورووپا ڕایگەیاند کە پێبەند دەبن بە ڕێککەوتنەکە و سیستمێکی ماڵی تایبەت بۆ ئێانیش ساز دەکەن.

بڕیار وایە لە میانەی چەند ڕۆژی داهاتوو ئەم سیستمە ماڵییە بە میوانداری ئاڵمان و فەڕەنسا دەست بە کار بکات.

News Code 24642

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =