بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، فەخرەدین ئالتوون سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییەکانی دەزگای سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئەمریکا دەبێ بۆ دەرچوون لە سووریا لە گەڵ تورکیا هاوئاهەنگ بێت.
سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییەکانی دەزگای سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند: واشنتۆن دەبێ بە بێ وەستان بۆ جێبەجی کردنی نەخشەڕێی مەنبەج بە هاوکاریی تورکیا گەڕەنتی بدات.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە دوایین مانگی ساڵی ڕابردووی زایینی، ترامپ لە بڕیارێکی چاوەروان نەکراودا ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکشێنێتەوە.
Your Comment