بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دەستگیر کرانی مەرزیە هاشمی هەواڵنێری پرێس تی ڤی، وتی: له ژێر هەر ناوێکدا هەواڵنێری پرێس تی ڤی دەستگیر کرابێت، ئەو کارە بە پێچەوانەی یاسا ناوخۆییەکانی ئەمریکا و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەکی مەجلیس بە جەست لە سەر ئەوەی کە دەستگیری خاتوو هاشمی بە شێوەی نایاساییە کە خودی ترامپ فەرمانی داوە، وتی:وڵاتێک کە تا ئێستا پاگەندەی دیمۆکراسی و بەرگری لە ئازادی ڕادهربڕین دەکرد، ئەو خاتوونە مەزڵوومەی بە بێ هیچ تاوانێک و بەس بە فەرمانی سەرۆک کۆمارەکەی دەستگیر کردووە.
جهختیشی کرد که ئێران ڕێ و شوێنی یاسایی ۆ ئازادکردنی مهرزیه هاشمی دهگرێته بهر.
Your Comment