به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له کاردانه‌وه به به‌ڕێوه چوونی کۆنفڕانسێکی دژ به ئیران له ژێر ناوی ئاشتی و ئه‌منیه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به میوانداری پۆڵه‌ندا، ئێران ناڕه‌زایه‌تی خۆیی ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م کۆنفڕانسه به هاوکاری ئه‌مریکا و له ڕۆژانی ۲۴ و ۲۵‌ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له وه‌رشۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای بانگهێشتی کردنی باڵوێزی پۆڵه‌ندا، سه‌رۆکی به‌شی ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: ئه‌مه کارێکی دوژمنکارانه له لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌یه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بووین پۆله‌ندا له‌مباره‌وه هاوکاری ئه‌مریکاییه‌کان بکات.
باڵوێزی پۆڵه‌ندا له‌م دیداره ئاماژه‌ی دا که کۆنفڕانسه‌که دژ به ئێران نییه و بۆچوونی پۆله‌ندا سه‌باره‌ت به ئێران له‌گه‌ل به‌رپرسانی ئه‌مریکا جیاوازه.
به‌رپرسه ئێرانییه‌که قسه‌کانی باڵوێزی پۆڵه‌ندای به گونجاو وه‌سف نه‌کرد و داوای کرد که وه‌رشۆ به په‌له ڕێکاری پێویست بگرێته به‌ر، ئه‌گه‌رنا ئێران ناچار ده‌بێت کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت.
له کۆتایدا باڵوێزی پۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند که په‌یامه‌که‌ی ئێران به به‌رپرسانی وڵاته‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
Your Comment