به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی هه‌ینی له ئێران داوای کرد تاکوو هه‌موو چالاکییه مووشه‌کییه‌کانی ڕابگرێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌گنس وان دێر مول، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی کۆنفڕانسێکی مێدیایی ڕایگه‌یاند: پاریس ئاماژه ده‌کات که به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران به پێی بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نییه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به پلانی خۆڕاگری مووشه‌کی ئێران بکات، وتی: له ئێران داوا ده‌که‌ین که به په‌له چالاکییه مووشه‌کییه‌کانی خۆی که توانی کێشانی چه‌کی ناڤۆکییه‌کان هه‌یه ڕابگرێت.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هیچ ڕێگرییه‌کی بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی ئێران به مه‌به‌ستی خۆڕاگری له‌به‌رچاو نه‌گرتووه.
Your Comment