به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، نووری حه‌مه عه‌لی، به‌رپرسی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ئاشکرای کرد که ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه‌کانی ئه‌مریکا له بنکه‌ی سه‌ربازی که‌ی وانی که‌رکووک جێگیر بوون.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌وان هاتوونه‌ته که‌ی وان و ڕاشیانگه‌یاندووه که ده‌بێت ئه‌م بنکه سه‌ربازییه به‌و هۆی شوێنی دیکه بۆ ئێمه بوونی نییه، ڕاده‌ستمان بکرێت.
ئه‌م به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی کورد هه‌روه‌ها وتی: ئاماده بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌م بنکه سه‌ربازی کاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌ر سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقه‌وه ده‌بێت. به‌شێک له‌م هێزانه له سووریا و به‌شێکی دیکه‌شی له ناوچه‌ی ئه‌نباره‌وه بۆ ئێره هاتوون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌کانی دیکه باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که یه‌کینه‌کانی ئه‌مریکا له بنکه‌ی سه‌ربازی که‌ی دوو له ناچه‌ی سهینییه له بیجی سه‌لاحه‌دینیش جێگیر بوون.
ئه‌م هێزانه شه‌وی ڕابردوو چوونه‌ته بنکه‌یه‌ک له ۱۴ کیلۆمه‌تری پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
له لایه‌کی دیکه‌وه محه‌مه‌د خه‌لیل، فه‌رمانداری شه‌نگاڵ ڕایگه‌یاند بوو که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سنووری سووریاوه هاتوونه‌ته ناوچه‌که و ئێسته له شاخی شه‌نگاڵ و له ناوچه‌ی قه‌حتانییه ئاماده‌ن.
هه‌موو ئه‌مانه له حاڵێک دایه که قاسم موسڵح، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار ڕایگه‌یاندبوو که هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت له عێراق بکشێنه‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دابوو: ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت زۆر جدی سه‌باره‌ت به جووڵه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا له عێراق ڕوون کردنه‌وه بدات. ئێمه خۆمان به ته‌نیایی ده‌توانین خاکی عێراق بپارێزین و پێویستمان به هیچ هێزێکی بیانی نییه.
Your Comment