ئێران بەردەوامە لە پاڵپشتی کردنی فەلەستین و بەرخۆدان

"ماهر سەلاح" ئەندامی باڵای بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حیماس جەختی کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتاش بەردەوامە لە پاڵپشتی کردنی فەلەستین و بەرخۆدانی ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "فلسطین الیوم"، ماهر سەلاح ئەندامی باڵای حیماس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئێران هێشتاش بەردەوامە لە پاڵپشتی کردنی فەلەستین و بەرخۆدانی ئەو وڵاتە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە ناوبراو بە داکۆکی لە گەشە و پەرەسەندنی پەیوەندییەکی حیماس و ئێران، وتیشی کە ئێران هێشتاش لە بوارگەلی جۆراوجۆردا پاڵپشتی لە فەلەستین و بەرخۆدانی ئەو وڵاتە دەکات.

سەلاح جەختی کرد: ئاشتەوایی نیشتمانی لە سەردەمی مەحموود عەباس سەرۆکی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین مومکین نییە.

ناوبراو جەختی لە بژێرەی حیماس بۆ بووژانەوەی یەکگرتوویی نیشتمانی و پڕکردنەوەی کەلێنی ناوخۆیی سەرەڕای لاگرتنی مەحموود عەباس و دژایەتیی لە گەڵ کۆتایی هێنان بە دووبەرەکی ناوخۆیی کرد.

ماهیر بیریشی هێنایەوە کە حیماس هاوکاتی پێداگری بۆ وەدی هێنانی ئاشتی نیشتمانی، درێژە بە هەڵسوکەوتەکانی لەو بوارەدا دەدات و لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەمارۆیە لە رێگەی بە کار هێنانی ئیمکانات و کەرەسەی مومکین هەوڵ دەدات.

News Code 24130

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =