به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر له ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ ڕاگەیاند: "ئێمە دەمانەوێت کورد بپارێزین، بەڵام من نامەوێت چیتر لە سوریا بین، چونکە خاکی مەرگە، کاتێک ئێمەش داعش دەکوژین.. ئەگەر نەیشیان کوژین هەمووان دەڵێن دێنە وڵاتەکەمان، ئەمەش ڕاستە".
وتیشی: "بەڵام دەزانن ئەوان (داعش) بۆ کوێی تریش دەچن؟ دەچنە ئێران، کە زیاتر لە ئێمە ڕقیان لێیانە، دەچنە ڕووسیا، کە زیاتر لە ئێمە ڕقیان لێیانە ئێمەش دەکوژین".
ترا،پ وتی: "کاتێک ئێمەش دەکشێینەوە ڕووسیا دڵخۆش نییە بە کشانەوەمان، دەزانن بۆچی دڵخۆش نیین؟ چونکە ئەوان حەزدەکەن ئێمە داعش بکوژین، چونکە ئێمە داعش بۆ ئەوان دەکوژین، ئێمە داعش بۆ ئەسەد دەکوژین، هەروەها داعش بۆ ئێران دەکوژین".
ئەو لێدوانانەی ترامپ دەربارەی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا لە کاتێکدایە، مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا بێ ڕاوێژکردن بە هاوکارەکانی لە دەزگای ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا و یاسادانەران و تەنانەت هاوپەیمانەکانی لە جەنگی دژی داعش رایگەیاند که له ماوهی ۴ مانگدا هێزەکانیان لە ناوخۆیی سووریا دەکێشننەوە.
بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە ناوخۆیی سووریا، بۆ هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا و لە ناوخۆیی سووریاش بۆ کوردی سووریا مایەی شۆک بوو، بە تایبەت لە کاتێکدایە تورکیا بەردەوام هەڕەشەی کردووە که هێرش دهکاته سهر ناوچه سنوورییهکانی باکووری سووریا.
Your Comment