بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، حەیدەری عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند کە جۆری سەردانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا سیاسی و نێونەتەوەییەکان بوو.
ئەو زیادی کرد: سەرۆکەوتنی خەڵکی عێراق لە بەرانبەر داعش هەموو جیهانی شۆک کرد و پێگەی عێراق لە ناوچەکە سەقامگیر بووە. ئێمە ڕێگە نادەین کە بۆ دواوە بگەڕینەوە.
عەبادی ئاماژەی دا: ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە زیان لە پەیوەندی عێراق و ئەمریکا دەدات و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دەبێت بزانن عێراق بەهێزە و سەقامگیر بوونی لە سوودی ئاشتی جیهانە.
شایانی باسە دۆناڵد ترامپ شەوی چوارشەمە لە ناکاو سەردانی عێراقی کرد و ئەمەش ناڕەزایەتی زۆربەی گرووپە عێراقییەکانی لێکەوتووەتەوە.
Your Comment