هۆشداری بریتانیا سەبارەت گەڕانەوەی دووبارەی ئەلقاعیدە

دوای دروست بوونی کێشە لە فڕۆکەخانەی گاتویکی لەندەن، بەرپرسێکی بریتانیایی سەبارەت بە گەڕانەوەی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە هۆشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تایمز، بێن والاس، جێگری ئەمنیەتی وەزیری ناوخۆی بریتانیا هۆشداری دا کە گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە بە وەرگرتنی ئەندامی نوێ لە دوای هێرش کردن بۆ سەر فڕۆکەخانەکان و هێڵە ئاسمانییەکانە.

فڕۆکەخانەی گاتویکی لەندەن بە هۆی فڕینی باڵەفڕی نەناسراو لە چوارشەمەوە تاکوو شەمە داخرا.

بە پێی لێدوانی ئەم بەرپرسە بریتانیاییە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوە ئەمنییەکان نیشان دەدات کە ئەلقاعیدە لە سەر ئامێری پێشکەوتوو ئیش دەکات کە دەتوانێت فڕۆکەی گەشتیاری بخاتە خوارەوە. ئەوان هەروەها ئیش لە سەر بۆمب ڕێژ کردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەکەن تاکوو هخێرش ئەنجام بدەن.

ئەم هۆشدارە لە حاڵێک دایە کە بریتانیا لە ساڵی ۲۰۰۱ و دوای ۱۱ی سێپتامبەر بە بیانۆی لێدانی ئەلقاعیدە هێرشی کردە سەر ئەفغانستان. زیاتر لە ۱٨ ساڵ هێرش بۆ سەر ئەفغانستان تێپەڕ بووە بەڵام ئەم گرووپە تیرۆریستییە بەردەوام کێشە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ساز ئەکات.

News Code 23833

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =