به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌مه 1ی به‌فرانبار له ناوچه‌ی گشتی مانۆڕی ۱۲‌ی پێغه‌مبه‌ری ئه‌عزه‌م(د.خ)، قۆناغی کۆتایی ئه‌م نمایشه سه‌ربازییه به دروشمی نیشان دانی هێز و ئه‌منیه‌ت له سێبه‌ری یه‌کگرتوویی و پێشکه‌وتنه سه‌ربازییه‌کان له که‌نداوی فارس به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م نمایشه سه‌ربازییه که ۲۴ سه‌رماوه‌ز له تاران و ئه‌سفه‌هان ده‌ستی پێ کرد، به‌شێکه له زنجیره مانۆڕه‌کانی هێزی وشکانی سوپای پاسداران که هێزه تایبه‌ته‌کان، هێزی ته‌کاوه‌ر، باڵه‌فڕی هه‌واڵگری و هێرشبه‌ر، یه‌کینه‌ی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر و به‌شی تێکدانی جه‌نگی و سیستمه پێشکه‌وتووه‌کانی فه‌رمانده‌یی له‌شکه‌ری زوڵفوقاری یه‌که‌می هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانیش تێیدا به‌شدار بوون.
شایانی باسه که ئه‌م نمایشه سه‌ربازییه له دوو قۆناغی به‌ڕێوه ده‌چێت یه‌که‌م به‌له‌مه ئاساییه‌کانی خه‌ڵک که بۆ ئێستتار و خۆشاردنه‌وه به کار ده‌برێن و دوای ئه‌مه مه‌له‌وانه‌کان هێرشی خۆیان له دژی دوژمن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له قۆناغی دووهه‌میش هێزه‌کانی پشتیوانی به تۆپباران کردن درێژه به ئۆپراسیۆنه‌که ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها له‌م نمایشه سه‌ربازییه بۆ یه‌که‌م جار له بۆمبه‌کان دژ به باڵه‌فڕه جه‌نگییه‌کان که‌ڵک ده‌برێت و یه‌کینه جه‌نگییه‌کان له به‌له‌مه سه‌ربازییه‌کان دێنه ده‌ره‌وه و به‌ره ڕۆخه‌کان ده‌چن، له ئه‌نجامدا ئاگربارانی قۆناغی گرتنه‌وه ئه‌نجام ده‌بێت به جۆرێک نزیک به هه‌زار هاون له ناوچه‌که ده‌ته‌قێته‌وه.
ئه‌م مانۆڕه سه‌ربازییه له کاتی ده‌ست پێ کردن تاکوو کۆتایی ۵۰ خوله‌ک ده‌خایه‌نێت، هه‌ڵبه‌ت له‌م نێوانه‌دا هێزی ئاسمانی ناوچه‌که‌ش به گه‌شتی ئاسمانی پشتیوانی له هێزه ده‌ریایی و وشکانییه‌کان ده‌که‌ن.
Your Comment