به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ئه‌رکانی گشتی هێزه‌کانی تورکیا دوێنێ شه‌مه پاگه‌نده‌ی کرد که له میانه‌ی ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ۷ هێزی په‌که‌که‌یان کوشتووه.
به پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی سوپای تورکیا، هێزه‌کانی په‌که‌که له ناوچه‌کانی زاب و خواخۆرک له هه‌رێمی کوردستان کراونه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها پاگه‌نده کراوه که له‌م هێرشه بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له ناوچه‌که خاپوور کراوه.
سوپای تورکیا جه‌ختی کردووه که به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر خاکی عێراق.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که ده‌وڵه‌تی عێراق به فه‌رمی بانگهێشتی باڵوێزی تورکیا له عێراقی کرد و ناڕه‌زایه‌تی خۆیی له‌م پێشێلکارییه‌ی سوپای تورکیا ڕاگه‌یاندووه و داوای کردووه که ئه‌نقه‌ره هه‌رچی زووتره کۆتایی به هیرشه ئاسمانییه‌کانی له خاکی عێراقدا بێنێت.
Your Comment