ئەندامانی ئەورووپایی ئەنجومەنی ئاسایش پێبەندن بە بەرجام

وڵاتانی ئەورووپای کە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشن جارێکی دیکە جەختیان کرد کە پێبەند دەبن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە شین هۆڤا، وڵاتانی ئەورووپای کە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشن جارێکی دیکە جەختیان کرد کە پێبەند دەبن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران.

ئەم وڵاتانە ڕایانگەیاند: ئێمە وەک ئەندامانی یەکێتی ئەورووپا پشیوانی  لە بەرجام و بڕیارنامەی ۲۲۳۱ ئەنجومەنی ئاسایش ده‌که‌ین.

لە درێژەدا هاتووە: ئێران پێبەند بووە بە بەرجام. بەرجام زۆر باش بەری بە چالاکی ناڤۆکی ئێران گرتووە، بەرجام گەرنتی کردووە ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی نەگات.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: تاکوو ئەو کاتەی ئێران پێبەند بێت بە بەرجام یەکێتی ئەورووپا لەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە پشتیوانی دەکات و پێبەند دەبێت پێی.

شایانی باسە کە ئەم ڕاگەیەندراوە لە لایەن بریتانیا، فەڕەنسا، هۆلەند، سۆئید، لەهستان، بەلژیک، ئاڵمانیا و ئیتالیا واژۆ کراوە.

هەروەهە هاتووە: جیا لە بەرجام، ئێمە لە ئێران داوا دەکەین تاکوو ئەو چالاکیانە ڕابگرێت کە دەبێتە هۆی بێ متمانەیی و ناکۆکییەکان لە ناوچەکە زیاتر دەکات و دژ بە بڕیارنامەی ۲۲۳۱ە. ئێمە پشتیوانی دەکەین لە گوشاری ئامانجدار بە مەبەستی چارەسەر کردنی چالاکی ناڤۆکی، مووشەکی و ناوچەیی ئێران.

وڵاتانی ئەورووپایی ڕایانگەیاندووە کە بەرجام نموونەیەکی سەرکەوتووی هاوکاری چەند قۆڵی بوو کە بە داخەوە ئەمریکا لێی کشایەوە. ئێمە داوا لە هەموو جیهان دەکەین تاکوو بەرجام و بڕیارنامەی ۲۲۳۱ جێبەجێ بکەن.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم کۆبوونەوە پاگەندەی کرد کە ئێران پێبەند نەبووە بە بڕیارنامەی ۲۲۳۱ و وتی: هەوڵ دەدەین چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سنووردار بکەین. مووشەکەکانی ئێران هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە.

News Code 23613

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha