به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له میانه‌ی سه‌ردان له پارێزگای سمنان وتی: له ئێستادا دوای ۴۰ ساڵ سهتمی ئه‌مریکا ئێمه به سه‌رکه‌وتنی زۆر باش گه‌یشتووین. هێزی ئێران بۆ ئه‌مریکا و ڕژیمی زایۆنی جێگه‌ی قبووڵ کردن نییه به‌ڵام خه‌ڵکی ئێمه چۆک دانادات.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران به سفر ده‌گه‌یه‌نین به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌م کاره بکه‌ن، ویستیان ئێران له ناوچه‌که گۆشه‌گیر بکه‌ن نه‌یان توانی. ئه‌مریکا با باش بزانێت که ئێمه نه‌وتی خۆمان هه‌ر ده‌فرۆشین و ئه‌وان ناتوانن به‌ر به فرۆشی نه‌وتی ئێران بگرن. با ئه‌مه‌ش به باشی بزانن ئه‌گه‌ر ڕۆژێک به‌ر هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران بگرن، هیچ نه‌وتێک له که‌نداوی فارسه‌وه هه‌نارده ناکرێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران ئاماژه‌ی دا: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئێران له بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌کان و چین و ڕووسیا و ئه‌ورووپا دابڕن به‌ڵام تێیدا سه‌رکه‌توو نه‌بوون، ده‌یانه‌وێت به پاگه‌نده و تۆمه‌ت جیهان له ئێران بتۆقێنن که تاکوو ئێسته سوودی نه‌بووه و شکستیان خواردووه. ته‌نیا دوو وڵاتی بچووک و ڕژیمی زایۆنی هاوڕێی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکایان کردووه.
ئه‌و ئاماژه‌ی به هێزه‌کانی ئێران کرد و جه‌ختی کرد: هێزه‌کانی ئێران و ڕێبه‌ری باڵا ته‌نیا بۆ ئێران ئه‌منیه‌تیان نه‌هاوردووه، به‌ڵکوو ئه‌منیه‌تیان بۆ عێراق، سووریا، لوبنان و خه‌ڵکانی ناوچه‌که دابین کردووه. ئێران هه‌وڵ ده‌دات تاکوو خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی یه‌مه‌ن له به‌رانبه‌ر داگیرکارانی سعوودییه سه‌رکه‌ون، دڵنیام خه‌ڵکی یه‌مه‌ن سه‌رده‌که‌ون و ئالی سعوود شکست دێنێت.
ڕۆحانی وتی: له ئێستا ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس و ڕێکخراوی داد و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ڕێبه‌ری و خه‌ڵکی ئێران له هه‌رچی کاته سه‌رکه‌وتوو ترن، ئێمه ڕێگه ناده‌ین دوژمنان ئێران شكست بده‌ن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو دوژمنکارییه‌کان ئێمه تاکوو ۱۰ ڕۆژی دیکه پلانی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو ڕاده‌ستی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ده‌که‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: له بودجه‌ی ئه‌مساڵ مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینه‌کان سه‌ره‌ڕای هه‌موو گه‌ماڕۆکان ۲۰ له سه‌د زیاد ده‌که‌ین. پشکێکی باشیش بۆ هه‌لی کار و کشت و کاڵی له به‌رچاو گیراوه. هیچ جۆره هه‌ڵاوسان و بێکارییه‌ک هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئێران ناکات چون هه‌موو ڕێکاره پێویسته‌کان له به‌رچاو گیراوه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له کۆتاییدا وتی: له‌م چه‌ند ساڵه‌دا نرخی گه‌نمان له ۴۰۰ تمه‌نه‌وه کردووه به ۱۶۰۰ تمه‌ن و ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می گه‌نمی به‌رز کردووه‌ته‌وه و یارمه‌تی باشی ئابووری جووتیارانی داوه، له ئێستادا به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم که هیچ گوندێکی زیاتر له ۲۰ ماڵ له ئێران بوونی نییه که ئاو و کاره‌با و گازی ناو ماڵ و ئینترنتیان بۆ نه‌کێشرابێت و هه‌موو ئه‌مانه‌ش له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا کراوه و له هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که زیاترین خزمه‌تگوزاریمان به خه‌ڵک کردووه.
بۆچوونی ئێوە