به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به مه‌به‌ستی کاری خێرخوازنه پارچه‌کانی ئه‌ندامی میرمنداڵێکی ۱۴ ساڵانی بیجاڕی به چه‌ند نه‌خۆشێک به‌خشرا. ئه‌مه سێهه‌مین که‌سه له کوردستان که له ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌ی ڕابردوو که ئه‌ندامانی له‌شی ده‌بخشرێت.
پێشتر پارچه‌کانی له‌شی ئه‌کره‌م زارعی و سینا گوشبهڕ له شاری قوروه به‌خشرا بوو، دوێنێش پارچه‌کانی ئه‌ندامی مۆبینا خاتروهیسی به‌خشرا.
ئه‌م میرمنداڵه بیجاڕییه به هۆی ڕووداوی هات و چوو له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حسه‌ین (د.خ) خەوێندرا بوو، دوای ئه‌وه‌ی مردنی مێشکی ئه‌م میرمنداڵه دانی به‌سه‌ردا نرا، بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕه‌زایه‌تیان دا تاکوو پارچه‌کانی له‌شی به چه‌ند نه‌خۆشێکی دیکه ببه‌خشرێت.
شایانی باسه که سه‌رجه‌م ۳۴ که‌سی کوردستانی به هۆی مردنی مێشکه‌وه گیانیان داوه، پارچه‌کانی له‌شیان به نه‌خۆشه‌کانی دیکه به‌خشیوه که تاکوو ئێسته له‌م ۳۴ که‌سه ۱۲ که‌سیان بیجاڕی بووه.
Your Comment