بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ٣٦ تابڵۆ وێنەی خولەکانی ڕابردووی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز لە چوارچێوەی پیشانگایەک ئاراستەی لایەنەگرانی هونەری شانۆ کرا.
وێنەکانی ئەو پیشانگایە پێکهاتووە لە وێنەی نمایشگەلی گرووپە بەشدارەبووەکان لە خولەکانی ڕابردوو لە وێنەگریی خالد سەعید پوور، ناسر دەروێشیان و هێرۆ شمشادی کە لە خۆیدا مێژوویەک لە فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز دەخەمڵێنێت.
لەم خولە لە فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز ٩ گرووپی ناوخۆیی و ٤ گرووپی دەرەکی و گرووپێک لە بەشی میوان بەشدار بوونە کە لە رۆژانی ٧ تا ١١ی سەرماوەز بە شێوەی ناڕکابەریی بەرهەمەکانیان ئاراستە دەکەن.
بۆچوونی ئێوە