پێشانگای وێنەی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز کرایەوە

پیشانگای وێنەی خولەکانی ڕابردووی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سه‌قز لە پەراوێزی پازدەهەمین خولی ئەو فێستیڤاڵە لە هۆڵی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی سەقز کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ٣٦ تابڵۆ وێنەی خولەکانی ڕابردووی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز لە چوارچێوەی پیشانگایەک ئاراستەی لایەنەگرانی هونەری شانۆ کرا.

وێنەکانی ئەو پیشانگایە پێکهاتووە لە وێنەی نمایشگەلی گرووپە بەشدارەبووەکان لە خولەکانی ڕابردوو لە وێنەگریی خالد سەعید پوور، ناسر دەروێشیان و هێرۆ شمشادی کە لە خۆیدا مێژوویەک لە فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز دەخەمڵێنێت.

لەم خولە لە فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز ٩ گرووپی ناوخۆیی و ٤ گرووپی دەرەکی و گرووپێک لە بەشی میوان بەشدار بوونە کە لە رۆژانی ٧ تا ١١ی سەرماوەز بە شێوەی ناڕکابەریی بەرهەمەکانیان ئاراستە دەکەن.

News Code 23374

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =