برایان هۆک پاگەندەکانی لە دژی ئێران دووپات کردەوە

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بە دووپات کردنەوەی پاگەندەکانی لە دژی تاران و چاوپۆشی لە جینایەتەکانی هاوپەیمانی سعوودی لە دژی خەڵکی یەمەن، ئێرانی بە بەرپرسی قەیرانی مرۆیی لە یەمەن زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الحدث"، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بە دووپات کردنەوەی پاگەندەکانی لە دژی تاران و چاوپۆشی لە جینایەتەکانی هاوپەیمانی سعوودی لە دژی خەڵکی یەمەن، ئێرانی بە بەرپرسی قەیرانی مرۆیی لە یەمەن زانی.

برایان هۆک ئیدعای کرد کە ئێران گەورەترین پاڵپشتی تیرۆریزم لە جیهانە و چەکە ئێرانییە جێگرکراوەکان لە ناوچەدا هەڕەشەن بۆ سەر هێزە ئەمریکییەکان.

ناوبراو بە بێ ئاماژە بە جینایەتەکانی عەرەبستانی سعوودی ئیدعایشی کرد کە ئێران چەکەکانی بۆ کردنە ئامانجی فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعوودی ڕادەستی حوسییەکان (هێزەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن) کردووە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە درێژەی پاگەندەکانیدا وتی: ئێران هەزاران مووشەکی ڕادەستی حزبوڵڵا کردووە و دەبێ پاڵپشتیی لە میلیشیاکانی لوبنان، یەمەن و سووریا بوەستێنێت.

News Code 23344

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =