ناوی ئێمە لە ڕیزی گەمارۆکانی ئەمریکا میدالیای شانازییە بۆمان

ئەندامی فراکسیۆنی سادقوون لایەنی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق بە ئاماژە بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئەو بزووتنەوە ئەوەی بە شانازیەک لای ئەو بزووتنەوە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، ئەحمەد کنانی ئەندامی فراکسیۆنی سادقوون لایەنی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بەرانبەر ڕێککەوتنی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە گەڵ سەپاندنی گەمارۆکان دژی گرووپە عێراقییەکان لەوانە عەسائێب کاردانەوەی نواند و داوای کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی کرد.

ناوبراو زیادی کرد: خستنە ڕیزی عەسائێب لە ڕیزی گرووپە تیرۆرستییەکان و سەپاندنی گەمارۆ دژی ئەوان نامەنتقییە چونکوو عەسائێب بزووتنەوەیەکە کە مێژوویەکی درەوشاوەی هەیە لە بەرخۆدان دژی داگیراکار و باشترین فەرماندە و گەنجانی بۆ ئازاد کردنی عێراق لە دەستی داعش پێشکەش کرد.

کنانی زیادی کرد: ئێمە ئەو گەمارۆوانەمان لە لا وەکوو میدالیای شانازییە چونکوو هۆکاری نیگەرانی و ترسی ئەمریکاین. ئەو گەمارۆیانە کاریگەریەکیان لە سەر چالاکی ئێمە نابێت و لەگەڵ نەوتەوەی عێراق پەیمانمان بەستووە کە پارێزەری یەکێتی عێراق بین.

News Code 23328

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =