به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، هه‌زاران په‌نابه‌ری سووری که به هۆی شه‌ڕ و قه‌یرانی ئابووری ئاواره‌ی تورکیا بوون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له سووریا و پڕۆسه‌که‌ش درێژه‌ی هه‌یه.
ته‌نیا له میانه‌ی ۲ حه‌فته‌ی ڕابردوو له سنووری هاتای له باشووری تورکیاوه، نزیک به ۴ هه‌زار په‌نابه‌ری سووری گه‌ڕاونه‌ته‌وه، پارێزگا باشوورییه‌کانی تورکیا زۆربه‌ی ئاواره سوورییه‌کانی له خۆی گرتووه.
ئاماژه کراوه که زۆربه‌ی په‌نابه‌ره‌کان له ناوچه ئازاد کراوه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ن و دوای جێگیر بوونی سه‌قامگیری گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌کان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان خێراتر بووه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕه ناوخۆییه‌کانی سووریا که‌م بوونه‌ته‌وه و سوپای ئه‌م وڵاته زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کۆنترۆڵ کردووه.
Your Comment