کارێک بکەن دوژمن نەوێرێت هەڕەشە لە گەلی ئێران بکات

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیداری فەرماندەکانی هێزی دەریایی وڵات جەختیان کرد هەرچی دەتوانن خۆتان بەهێز بکەن کە دوژمن نەوێرێت هەڕەشە لە گەلی ئێران بکات.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە لەگەڵ بەرپرسان و فەرماندەکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران دیداریان کرد.

لەم دیدارەدا کە بە بۆنەی ۷ی سەرماوەز ڕۆژی هێزی دەریای بەڕێوەچوو، فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئێران بە ئاماژە بە ڕیزبەندی بەرەیەکی گەورە لە دوژمنان و ڕکابەران لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی، وتیان: ئەم راستییە و پێویستیی قەرەبووکردنەوەی جێماوییەکان نیشان دەدات زەروورییە کاری زیاتر لە هەموو بەشەکانی نیزام لەوانە هێزی دەریایی بکرێت.

ئەوان پیشکەوتنەکای ئەرتەش و بە تایبەتی هێزی دەریایی لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی تا بە ئیمڕۆ بەرز نرخاند و زیادیان کرد: بەرەی ئێستای هێزی دەریایی ئیمانی بە داهێنان و توانییەکانی خۆی هەیە و هاتنەدی دیاردەکانی چالاکی کۆپاپۆی سەهەند و ژێر دەریاییەکانی فاتح و غەدیر و تەڤل بوونیان بە هێزی دەریایی، مزگێنی ئیمکانی پێشکەوتنی زیاتر دەدات.

 ئاماژەیان دا کە کۆماری ئیسلامی ئێران نایەوێت شەڕ لەگەڵ کەس دەست پێ بکات بەڵام دەبێ توانییەکانی پەرەپێ بدات تاکوو دوژمن نەک تەنیا بترسێت لە هەڕەشە بۆ سەر ئێران بەڵکوو بە بەرەکەتی یەکگرتوویی و بەهێزی هێزی چەکدار، هەڕەشە لە سەر گەلی ئێران دوور کەوێتەوە.

News Code 23315

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =