١٦١ منداڵ بە هۆی وشکەساڵییەوە لە ئەفغانستان فرۆشراون

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە ٤ مانگی ڕابردوودا دوابەدوای وشکەساڵی لە ئەفغانستان ١٦١ منداڵ لە لایەن بنەماڵەکانیانەوە فرۆشراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە خامە پرێس، ئێلیس پارکر وتەبێژی یوونیسێف لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ژێنێڤ ڕایگەیاند کە ١٦١ منساڵ لە ویلایەتەکانی هەرات و بادغیسی ئەفغانستان بە هۆی شکەساڵییەوە فرۆشراون.

ناوبراو وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی خراپی ئەو منداڵانە وتی کە تەمەنی ئەو منداڵانە لە نێوان یەک مانگ بۆ ١٦ ساڵ بووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە هۆی وشەکساڵی و بەرز بوونەوەی نائەمنییەوە لە ڕۆژاوای ئەفغاسنتان، ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵەکان لە ویلایەتی هەرات ئاوارە بوون.

News Code 23308

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =