به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ناڤۆکی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆیترز وتی: له ئه‌گه‌ری به‌ر گرتن به فرۆشی نه‌وتی ئێران و داخستنی ئاڵ و گۆڕه بانکییه‌کان، مانه‌وه له به‌رجام هیچ سوودێکی نییه.
ئه‌و زیادی کرد: لام وایه که چاوه‌ڕوانی خه‌ڵکی ئێران بۆ مانه‌وه له به‌رجام هه‌ر ڕۆژ لاوازتر و لاوازتر ده‌بێته‌وه.
ساڵحی هه‌روه‌ها وتیشی: ئێران له ئه‌گه‌ری کشانه‌وه له به‌رجام، وه‌ک ڕابردوو توانی پیتاندنی یۆرانیۆمی له ئاستی ۲۰ له سه‌د هه‌یه.
سه‌رۆکی ئاژانسی ناڤۆکی وزه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به ڕێککه‌وتنی پێشوو له بروکسل سه‌باره‌ت به هاوکارییه‌کانی ئێران و یه‌کێتی ئه‌ورووپا له بواری وزه‌ی ناڤۆکی ئاشتیانه کرد و وتی: تاکوو ئێسته له‌م بواره‌دا هه‌نگاوی زۆر به‌رچاو هه‌ڵنه‌گیراوه.
ساڵحی ئاماژه‌ی دا: ئێمه پێشوازی ده‌که‌ین که ڕێکراوی بانکی ئه‌ورووپا بۆ لادانی دۆلار له بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام ئه‌م ڕێکارانه ته‌نیا کاتێک سوودیان ده‌بێت که بتوانن ئه‌گه‌ری هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران گه‌ره‌نتی بکه‌ن.
Your Comment