به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی شاری ته‌کریتی ئیدانه کرد و هاوخه‌می خۆیی بۆ خه‌ڵکی عێراق ڕاگه‌یاند و ئه‌م جه‌نایه‌تی به کارێکی بێ شه‌رمانه و دڕندانه وه‌سف کرد.
قاسمی هه‌وروه‌ها وتی: پاشماوه‌ی تیرۆریسته‌کان له هیچ پێگه‌یه‌کیان له ناو خه‌ڵکی عێراق نییه، به کاری تیرۆریستی له دوای ئه‌وه‌ن نیشانی بده‌ن که عێراق ئه‌منیه‌تی نییه و له خه‌ڵکی ئاسایی تۆڵه‌ی شکسته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه که هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه کاریگه‌ری به سه‌ر خه‌ڵکی عێراقێهوه نابێت و ئه‌وان تاکوو کۆتایی هاتنی یه‌کجاره‌کی به گرووپه تیرۆریستییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن له شه‌ڕی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه.
Your Comment