به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به فاکس نیوز وتی: تۆماری ده‌نگی خاشقجی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌ڵام نامه‌وێت گوێی پێبده‌م. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م کاره‌شم هۆکاری هه‌یه، چون تۆماری ده‌نگی خاشقجی پڕه له زریکەی دڵته‌زێن که له کاتی کوشتنی دا ده‌بیسترێت.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا درێژه‌ی دا: ئێمه تۆمارێکی ده‌نگی دڵته‌زێن له خاشقجیمان هه‌یه، که هات و هاواری و زریکەی زۆر غه‌مباری تێدایه. نازانم ئایا بن سه‌لمان دۆری وتووه یان نا. هیچ که‌س له‌مباره‌وه نازانێت.
ترامپ زیادی کرد: بڕێک له که‌سه نزیکه‌کانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان به ئه‌گه‌ری زۆر له کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجیدا ده‌ستیان بووه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: جێگری شانشینی عه‌ره‌بستان تاکوو ئێسته ده‌یان جار پێی وتووم که ڕۆڵی له‌م ڕووداوه‌دا نه‌بووه. ئه‌و دوایین جار چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ئێستاش ئه‌م بابه‌ته‌ی پێ وتمه‌وه.
بۆچوونی ئێوە