به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، موحسن بیگله‌ری له چواره‌مین کۆنفڕانسی مافی مرۆڤی ئه‌مریکایی که له سنه به‌ڕێوه چوو، وتی: بڕێک که‌س لایان وایه که ئه‌مریکا له کورد پشتیوانی ده‌کات، گه‌ر باش بیر بکه‌ینه‌وه تێده‌گه‌ین که ئه‌مه ڕاست نییه و ئه‌مریکا دوژمنی سه‌رکی کورده‌کانه.
ئه‌و زیادی کرد: نه‌وه‌کانی داهاتووی کوردستان هه‌رگیز هه‌ڵه‌بجه و ۱۸۰ هه‌زار شه‌هید ئه‌نفاڵ و کیمیابارانی سه‌رده‌شت که به پشتیوانی ئه‌مریکا ئه‌نجام بوو له بیر ناکه‌ن، ئه‌م ڕووداوه هه‌موو مرۆڤێک ئازار ده‌دات و ئێسته‌ش قوربانییه‌کانی کیمیاباران ئازار ده‌دات.
سه‌رۆکی لێژنه‌ی نوێنه‌ره‌کانی کوردستان ئاماژه‌ی دا: کورده‌کان یه‌که‌مین قوربانی تیرۆر بوون و که‌سانی گه‌وره‌ی وه‌ک شێخولئیسلامییهکان و بورهان عاڵییهکانی له‌م ڕێگه‌دا له ده‌ست داوه. ئێمه‌ی کورد پشتیوانی و به‌زه‌یی ئه‌مریکامان نابێت و داوای لوتف و ڕه‌حمه‌تی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌که‌ین که هه‌میشه ئێمه‌ی له به‌ر چاو بووه.
بیلگهری وتی: هه‌ر کات ئێران گوێی به قسه‌کانی ڕێبه‌ری باڵا داوه سوودی کردووه و هه‌ر کات گوێی نه‌داوه زیانی کردووه، هه‌ر له‌م دواییه له به‌رجام گوێی به ڕێنوێنییه‌کانی ڕێبه‌ری باڵا نه‌درا و دیمان چیمان به سه‌ر هات له دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، فه‌رموویان خواستی ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر ئێران ڕوونه، بڕۆن دانوستان بکه‌ن، به‌ڵام به هیچ کوێیه‌ک ناگه‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: ڕێبه‌ری باڵای ئێران به‌رده‌وام پشتیوانی له کوردستان کردووه و زۆر به ڕوونیش فه‌رموویانه که سووکایه‌تی کردن به حه‌زره‌تی عایشه و خوڵهفای ڕاشدین حه‌رامه و ئه‌مه‌یه هێمای یه‌کگرتوویی له وڵاتی ئێمه.
بیگله‌ری له کۆتایدا ئاماژه‌ی به سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ تاران کرد و وتی: ڕێبه‌ری له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رهه‌م ساڵحیش بۆ تاران جه‌ختیان کرد له یه‌کگرتوویی نێوان شیعه و سونی و کورد و عه‌ره‌ب، ئه‌وان داوای یه‌کگرتوویی هه‌موو جیهانی ئیسلامیان کرده‌وه.
بۆچوونی ئێوە