AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٢٣ ١٦:٤٢

ئەردۆغان:

مەلەک سەلمان لە ڕووداوی کوشتنی خاشقجی بێ تاوانە

مەلەک سەلمان لە ڕووداوی کوشتنی خاشقجی بێ تاوانە

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: کوشتنی خاشقجی بە فەرمانی بەرپرسانی باڵای سعوودییە بووە، بەڵام لام وایە مەلەک سەلمان ڕۆڵی تێدا نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: لە پاریس ڕێبەرانی ئەمریکا، فەڕەنسا و ئاڵمانیام لە بابەتی خاشقجی ئاگادار کردەوە.

ئەو زیادی کرد: تۆمارە دەنگییەکەم بەۆ هەموو ڕێبەرانی جیهان گرت. ئەم تۆمارە دەنگییە بەڕاستی کارەساتە ، تەنانەت هێزێکی ئەمنی عەرەبستان کە بیستی وتی هەر کەس ئەم کارەی کردووە، هێرۆئین کێشە.

ئەردۆغان وتی: کوشتنی خاشقجی بە پلانی و فەرمانی بەرپرسانی باڵای سعوودییە بووە، بەڵام لام وایە مەلەک سەلمان ڕۆڵی تێدا نەبووە. بن سەلمان وتوویەتی هەموو نەهێنییەکانی ئەم ڕووداوە ڕوون دەکەینەوە، ئێمەش چاوەڕوانین بزانین چی دەکەن. دەبێت ڕوون بێتەوە کێ فەرمانی کوشتنی خاشقجی داوە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە ژان ئیۆ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند بوو کە هیچ تۆمارێکی دەنگی بە دەستمان نەگەیشتووە و ڕەنگە ئەردۆغان سەرقاڵی گەمەی سیاسی بێت.

ئەمەش بووەتە هۆی ناکۆکییەکی نوێ لە نێوان دوو وڵاتی تورکیا و فەڕەنسا.

News ID 23043

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha