بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعات، سەربازانی بێ ناوونیشانی ئیمامی زەمان (عج) لە ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە هەڵمەتێکی هەواڵگرانە توانیان ٥ گرووپی نێونەتەوەیی قاچاخی مادەی هۆشبەری تێکشکێنن و زیاتر لە ٦ تۆن مادەی پێشسازی هێرۆئین و ٣٨٥ کیلۆگرام هێرۆئینی چڕیان دۆزییەوە و دەستیان بە سەردا گرت.
شوێنی ئەنجامی هێرۆئینەکان ئەورووپا بووە و مادەگەلی پێشسازی هێرۆئین-یش لە ئەورووپاوە بارکراوە و لە رێگەی ترانزیتەوە و بە سنووری بازرگاندا هاوردەی وڵات کراوە.
لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ١١ کەس لە ئەندامانی سەرەکیی باندە قاچاخەکانی مادەگەلی هۆشبەر کە تاقمێکیان خەڵکی وڵاتانی ئەورووپین، قۆڵبەست کراون. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، چەندین باندی نێونەتەوەیی مادەی هۆشبەری کە وەجبەگەلی گەورەی مادەی پێشسازی مادەی هۆشبەرییان لە وڵاتانی ئەورووپییەوە هاوردەی وڵات کردووە لە لایەن سەربازانی بێ ناوونیشانی ئیمام زەمان (عج) ناسێندراون و دەستیان بە سەردا گیراوە.
بۆچوونی ئێوە