دیموکڕاتەکان براوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکان

دەرنجامی ڕاپرسییه‌کی هەڵبژاردنەکان نیشانی دەدات کە بەربژارەکانی پارتی دیموکراتی ئەمریکا بە نیسبەت کۆماری خوازەکان پێگەی جەماوەری زیاتریان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، لە حاڵێکدا کە بەربژاری دیموکراتەکان و کۆماری خوازەکان خۆیان بۆ دەرنجامەکانی دەنگدانی یەکلاکەرەوەی ڕۆژی سێ شەمەی گەورە ئامادە دەکەن، ڕاپرسییەکان لە پێشکەوتنی دیموکڕاتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ هەواڵیان داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕاپرسییەکانی ئەمریکا نیشانی دەدات کە ئەگەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە ئێستادا ئەنجام بدرێت بەربژاری ئەم پارتە دەتوانێت لە بەرانبەر بەربژاری کۆماری خوازەکانی بباتەوە.

هەروەها لە سی ئێن ئێن ڕاپرسییەکی دیکە ئەنجام دراوە کە کلینتۆن و دۆناڵد ترامپ بە براوەی یەکەمی بەربژارە نێوخۆییەکانی هەر دوو پارتە سەرەکییەکەی ئەمریکا دەبن.

دوێنێ سێ شەمە گەورەترین هەڵبژاردنی نیوخۆیی هەر دوو پارتە لە سەرتانسەری ئەمریکا بەڕێوە چوو، ئەم هەڵبژاردنە دواین بەربژاری هەر دوو پارتی دیموکڕات و کۆماری خوازەکان بۆ کێبەرکێی کۆتایی ڕوون دەکاتەوە.

لە نێوان دیموکڕاتەکان هیلاری کلینتۆن ٥٥ لە سەد ئەگەری بردنەوەی هەیە و لە نێوان کۆماری خوازەکانیش ترامپ ٤٩ لە سەد ئەگەری یەکەم بوونی لە کێبەرکێکانی نێوان کۆماریخوازەکان هەیە.

 

News Code 2298

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =