به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشی تیرۆریستی له موسڵی عێراق که بووه هۆی کوژران و بیرندار بوونی ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی سڤیل ئه‌م وڵاته‌ی ئێدانه کرد.
ئه‌و له درێژه‌دا سه‌ره‌خۆشی خۆیی به بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و خه‌ڵکی عێراق ڕاگه‌یاند.
قاسمی جه‌ختی کرد که ئه‌مه هیرشێکی زۆر ناشرین و نامرۆڤانه بووه و وتی: پاشماوه‌کانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان دوای شکست خواردن له ده‌وڵه‌تی عێراق، خه‌ڵکی سڤیلیان کردووه‌ته ئامانج تاکوو به‌م جۆره تۆڵه‌ی خۆیان له‌م وڵاته بسێننه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز سه‌رکه‌وتوو نابن و گرووپه تیرۆریستییه‌کان به زوویی و بۆ هه‌میشه له ناوچه‌که پاک ده‌بنه‌وه.
Your Comment