به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کتێبی شهوگر له لایه‌ن مامۆستا سه‌ید ڕه‌حیم قوڕه‌یشی نووسراوه و بڵاوڤگه‌ی ژیر له مه‌هاباد به زوویی بڵاوی ده‌کاته‌وه.
ئه‌م کتێبه کۆ چیرۆکی ئه‌و چیرۆکانه‌یه که له ڕادیۆ مه‌هاباد له نێوان ساڵانی ۵۱ تاکوو ۵۹ی هه‌تاوی بڵاو بووه‌ته‌وه و مامۆستا قوڕه‌یشی کۆی کردووه‌ته‌وه.
کتێبه‌که له لایه‌ن که‌ریم سۆفییه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ کراوه و بڵاوڤگه‌ی ژیر به زوویی بڵاوی ده‌کاته‌وه.
خوالێخۆش بوو سه‌ید ڕه‌حیم قوڕه‌یشی بنیاتنه‌ری ڕادیۆ مه‌هاباد بوو که به ناز ناوی دڵسۆز بابه‌تی ده‌نووسی، ئه‌و سه‌ره‌تا به کاری شانۆوه هاته بواری کاری فه‌رهه‌نگی و دواتر ده‌ستی دایه کاری نووسین و ئاواز خوێندنیش.
مامۆستا دڵسۆز له ساڵی ۱۳۰۹ی هه‌تاوی له مه‌هاباد له دایک بووه و ساڵی ۱۳۷۰ی هه‌تاویش هه‌ر له‌م شاره کۆچی دوایی کرد.
شایانی باسه که ڕێوڕه‌سمی ڕوونوێنی له کتێبی شهوگر، ئه‌مڕۆ شه‌مه ۱۹ی خه‌زه‌ڵوه‌ر کاتژمێر ۴‌ی ئێاره له هۆڵی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری مه‌هاباد به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment