بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامعەلی خۆشڕوو رۆژی دووشەممە لە نامەکەیدا بۆ ئانتۆنیۆ گوترێش بە ئاماژە بە گەمارۆگەلی نایاسایی و یەک لایەنەی ئەمریکا لە ١٤ی خەزەڵوەر، خوازیاری هەنگاوی کۆگری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەندامانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەو گەمارۆیانە بوو.
ناوبراو هەروەها ئەم هەنگاوەی ئەمریکای بە پێچەوانەی یاسا جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکان زانی و ڕایگەیاند: ئەو گەمارۆیانە نایاسایی و بە پێچەوانەی پرێنسیپە ناسراوە و ڕاشکاوەکانی ناو جارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پەسندکراوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی وەک بەرابەری و یەکسانیی سەروەری دەوڵەتان، دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی دەوڵەتانی ئەندام و ئازادیی هاتوچۆ و بازرگانی نێودەوڵەتین.
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، گەمارۆکانی ئەمریکا لە ١٤ی خەزەڵوەری بە پێچەوانەی دەنگی دیوانی نێودەوڵەتیی دادگەی لاهە زانی و وتی: ئەو گەمارۆیانە بێ شک دەبنە هۆی تەشەنەسەندنی دۆخی زاڵ بە سەر ململانێکانی نێوان هەر دوولا و بە پێی حوکمی دادگەی لاهە ئەمریکا دەبێ خۆ لەو گەمارۆیانە بپارێزێت.
خۆشڕوو ئەو گەمارۆگەلە و هەنگاوە ملهۆرانەکانی ئەمریکای بە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتان و دەوڵەتانی دیکە لە پێناو تەگەرەنانەوە لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران زانی و جەختی کرد: ویلایەتە یەکگرتووەکان نە تەنیا بە ئاشکرا لە بەرامبەر بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش وەستاون، بەڵکوو بە ڕووهەڵماڵراویی تەواووە بۆ پێشێل کردنی ئەو بڕیارنامەیە گوشار دەخەنە سەر دەوڵەتانی دیکە.
وتیشی: هەنگاوی توندوتیژ و یەک لایەنانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تایبەت ئەوانەی کاریگەریی سەرووزەوینییان هەیە، هەڵاواردنە لە دژی هاووڵاتیانی وڵاتێک بە پێی شوێنی نیشتەجێ بوون و شوناسی نەتەوایەتیان و پەیمانی مەدەنی و سیاسی و کۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتیی لە ناوبردنی هەموو جۆرە هەڵاواردنێکی ڕەگەزی پێشێل دەکات.
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە کۆتای نامەکەیدا داوای کردووە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە شێوەی کۆگر وەڵامێکی توند بەو هەنگاوە نایاسایی و نامرۆیانەی ئەمریکا بدەنەوە و پاڵپشتی بکەن لە سەروەریی یاسا و چەندلایەنەگەری.
Your Comment