به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لجه‌زیره، به‌رپرسێکی ده‌وڵه‌تی له کۆریای باشوور ڕایگه‌یاند که سئۆل له گه‌ماڕۆ نه‌وتییه‌کانی ئه‌مریکا له دژی ئێران و کاری بانکی له‌گه‌ڵ ئێران بەری کراوە.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی کۆریای باشوور که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت زیادی کرد: پترۆشیمی شاکلیدی ئابووری ئێمه‌یه و هه‌ر بۆیه جه‌خت دکه‌ین ئه‌گه‌ر به هۆی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکاوه زەبر له ئێمه بدرێت ئه‌مه ده‌توانێت ئاسته‌نگێکی گه‌وره بۆ ئابووری کۆریای باشوور ساز بکات.
شایانی باسه که خولی نوێی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران له ڕۆژی دووشه‌مه‌وه ده‌ستی پێ کردووه و ۸ وڵات له‌م گه‌ماڕۆیانه بەری بوون، په‌مپه‌ئۆ پاگه‌نده‌ی کرد که ئامانجی ئه‌م گه‌ماڕۆیانه خه‌ڵکی ئێران نین.
ئه‌م گه‌ماڕۆ نوێیانه وڵاتانی جیهانی له کاری نه‌وتی و بانکی له‌گه‌ڵ ئێران قه‌ده‌غه ده‌کات.
Your Comment