کاردانەوەی فراکسیۆنی سادقوون بە بەیاننامەی باڵویزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

فراکسیۆنی سادقوونی پەرلەمانی عێراق کاردانەوەی نواند بەرانبەر باڵویزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوالی مێهر لە نەهرەین، فراکسیۆنی سادقوونی پەرلەمانی عێراق بە دەرکردنی بەیانییەیەک، بەیانییەی ئەم دوایانەی باڵویزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دژی تارانی ئیدانە کرد و ئەوەی دەستدرێژی ڕاشکاوانە بە سەروەریی عێراق وەسف کرد.

لە ئەو بەیانییەدا هاتووە: ئێمە دیسان داوا لە لایەنی ئەمریکی دەکەین دەست لە سیاسەتی دەستێوەردانانە هەڵبگرێت و ڕێز دابنێت بۆ سەروەریی عێراق بە پێی ڕێککەوتن و پرۆتۆکۆلەکان. ئێمە پاڵپشتی خۆمان لە هەموو رێکخراوە پێوەندیدارەکان بە بەرگری لە سەروەریی و سەربەخۆیی عێراق ڕادەگەیێنین و دژین لە گەڵ هەرجۆرە دەستێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆیی عیراق.

ئەو فراکسیۆنە لە سەر گرنگایەتی بەرگرتن بە دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە جەختی کرد.

شیاوی باسە کە باڵویزخانەی ئەمریکا پاگەندەی کردبوو: ئێران ئەبێ ڕێز لە سەربەخۆیی دەوڵەتی عێراق بگرێت و تێبکۆشێت بۆ داماڵینی چەک و تێکەڵ کردنی میلیشیا شیعەکان .

News Code 22840

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =